
پاشماوەی ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییەی کە دوێنی بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە بە ئامانجگیرا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی دوێنێی سنووری خورماتوو ڕاگەیاند، کە لە ڕێگەی بۆمبێکی چێنراوەوە هێزێکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بە ئامانج گرت، لە ئەنجامیشدا دوو فەرماندە و پاسەوانێکیان شەهید ببوون.
وێنە گەورەکە: بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای یەکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەی غەڕڕەی خورماتوو تەقییەوە، لە ئەنجامیشدا دوو فەرماندە بەناوەکانی عەقید روکن سامان و عەقید محەممەد، لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانیان شەهید بوون.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی ئەعماق کە دەزگای پڕوپاگەندەی ڕێکخراوی داعشە بڵاویکردەوە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی خورماتوو لە ئەستۆ گرت کە بەهۆیەوە دوو ئەفسەری پلە باڵا و سەربازێک شەهیدبوون و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی زیاتر: ئەو هێزە هاوبەشەی لە خوورماتوو کرانە ئامانج لە چوارچێوەی کاری پێکەوەیی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەناوچەکانی سنووری ماددەی 140 بڵاوەیانپێکراوە، بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو سنورانەدا کە گوومان دەکرێت داعش وەک بۆشاییەک بۆ خۆڕێکخستنەوە بەکاریانبهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە