ئێران: گەڕانەوەی ترەمپ کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و چین نابێت
- جیهان
- 18 تشرینی دووەم

وێنەیەکی ئاڵای ئێران و چین، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند: هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ چین نابێت.
وێنەگەورەکە: هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی کاردانەوەی جیهانی لێکەوتۆتەوە بە تایبەتی ئێران چونکە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ زۆترین سزا بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی ئەکبەر ڤێلایاتی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ڕاگەیاند: سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران نابێت بەتایبەتی چین, چونکە پەیوەندییەکی درێژخایەن و نزیک و دۆستانەیان هەیە لە بواری کولتووری و مێژوویی و کاریگەریی ئەرێنی زۆریان لەسەر یەکتر هەبووە.
ئەوەش بزانە: ڤێلایاتی تا ساڵی 1997 ماوەی 16 ساڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بووە، ئێستا ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانە.
باکگراوند: لە ساڵی 2021دا چین و ئێران ڕێککەوتنێکی ستراتیژی 25 ساڵەیان واژۆکرد کە چەندین بواری جیاواز لەخۆدەگرێت، لەوانە وزە، ئاسایش، ژێرخانی و پەیوەندییەکان، هاوکات ئێران کڕیارێکی سەرەکی نەوتی ئێرانە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە