
لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمان درابوون، بە ڕەتکردنەوە یەکلاکردەوە.
وێنە گەورەکە: دواى ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 41 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن لایەنە سیاسی و کاندیدەکانەوە پێشکەش بە کۆمیسیۆن کرابوون، کۆمیسیۆنیش تانەکانی ڕەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کردبوو بۆ ئەوەی یەکلاییان بکاتەوە.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە واژۆی دادوەر حەسەن فوئاد، سەرۆکی دەستەکەی لەسەرەو ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووە، ڕایدەگەیێنێت: سەرجەم تانەکان لە ماوەی یاسایی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەلەمانی کوردستان یەکلا کرانەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم تانەکانی لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ڕەتکردنەوە یەکلاکردەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای یەکلاکردنەوەی سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەوە، کۆمیسیۆن ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون