
ڕەزامەندی درا لەسەر گواستنەوەی پارە لە پشکی خەرجکردن بۆ پشکی مووچە لە بودجە، گرافیک، ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر کرا و حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر گواستنەوەی پارە لە پشکی خەرجکردن بۆ پشکی مووچە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی نەمانی پارەی نەختینە لە پشکی مووچە لە بودجە، کێشە بۆ بەشێکی مووچەی مانگی 10 و مووچەی مانگەکانی 11 و 12درووست ببوو.
کێشەکە چی بوو: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ئەم سێ مانگە پێویستی بە نزیکەی دوو تریلۆن و 900 ملیار دینارە، تەنیا 700 ملیار دیناریشی لە پشکی مووچە لە بودجەی ساڵی 2024 مابوو، بەڵام لە پشکەکانی دیکەی بودجە سێ تریلیۆن دیناری مابوو و پێویست بوو بۆ پشکی مووچە بگوازرێتەوە، ماوەیەکیش بوو لە بەغدا ئەم ڕێکارە قانوونییە واتە گواستنەوەی پارەکە دوادەخرا.
زانیاریی تایبەت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای سەردانەکەی بۆ هەرێمی وکوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی پارە لە پشکی خەرجکردن بۆ پشکی مووچە دەربڕیوە. هەر ئەمڕۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 چووەتە قۆناغی وردبینی، کە قۆناغی پێش خەرجکردنی پارەیە، ئەمەش زۆری ناوێت و لەم ڕۆژانە یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
دوو پێشمەرگە بەهۆی تەقینەوەی درۆنێک لە ئامێدی بریندار بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە