ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو دار گوێزەکاندا، بەروبوومی گوێزی هەورامان بۆ زیاتر لە نیوەی بڕی پێشتری کەمی کردووە.
لە سەرەتای وەرزی پاییز و کاتی گوێزتەکاندنە، شەنیەرەکان بە دارەکەی دەستیانەوە بەسەر قەد و لقی دار گوێزەکاندا هەڵدەزنن، بۆ ئەوەی گوێزەکان بتەکێنن، بەڵام ئەمساڵ کەمی بەرهەم، شەنیەر و باخەوانەکانی نیگەران کردووە.
لە باخێکی حەوت دۆنمی، زیاتر لە 200 بنەدار گوێزی تێدایە، بەڵام بەروبوومی هەموویان تەنیا 15 هەزار گوێز بووە.
هاوبەش فایەق، شەنیەرێکە لە نێو دارگوێزەکانی هەورامان و دەڵێت: یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم کەمبوونەوەیە بەهۆی وشکەساڵی ڕابردووەوە بووە، دواتریش بەفرێکی زۆر بەسەریاندا باری، وایکرد کە چەند بنەگوێزێک بەتەواوی لەناوبچن.
بەروبوومی ئەمساڵی دار گوێزەکان بۆ باخەوانەکان دڵخۆشکەر نییە، چونکە نەخۆشی و گۆڕانی کەشوهەوا ئەوەندە بەرهەمی گوێزی هەورامانی کەمکردووە لەگەڵ ساڵانی پێشتر بەراورد ناکرێت.
حامید غەفار یەکێکە لە باخەوانە دێرینەکان و دەڵێت: لەم باخەدا ساڵانە 100 هەزار بۆ 150 هەزار گوێزم هەبووە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا 6 هەزار گوێزم کۆکردۆتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز