کاردانەوەی وڵاتانی جیهان دوای بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
- جیهان
- 21 تشرینی دووەم

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وێنە؛ CBC
ئاڤا نیوز
بڕیارێکی دادگای دادی نێودەوڵەتیی بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری پێشووتری ئیسرائیل، کاردانەوەی وڵاتانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەمڕۆ دادگای دادی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەر یەک لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری پێشووتری ئەو ولاتە دەرکرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی لە کەرتی غەززە، بەهۆیەوە کاردانەوەی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمییەکان: لە چوارچێوەی کاردانەوە نێوەدەوڵەتییەکان، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاند: ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی دژی نەتانیاهۆ.
- هەر یەکە لە بزووتنەوەی حەماس و فەتح، پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگا دەکەن و بە هەنگاوێكی گرنگ ناوزەندییان کردووە.
- نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ: ''بڕیارەکەی دادگای تاوانەکان دژ بە جووەکانە، ئیسرئیل بە نیگەرانییەوە ئەو تۆمەت و نا ڕاستییانە کە لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە ئاراستەی دەکرێت ڕەتدەکاتەوە''.
- جۆزێپ بۆرێل، بەپرسی یەکێتیی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە: فەرمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ و گالانت سیاسی نییە و دەبێت ڕێز لە بڕیارەکەی دادگا بگیرێت و جێبەجێ بکرێت.
- جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ڕایگەیاند: دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەتانیاهۆ و گالنت و دیف دەرکردووە و دەبێت ئەوروپا پابەند بێت.
- وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: کاردانەوەی پاریس بۆ فەرمانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان ئەرێنییە لەگەڵ بنەماکانی یەکدەگرێتەوە.
- ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند: ''دەبێت بڕیارەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێن و ڕێزیان لێ بگیرێت فەلەستینییەکان شایەنی دادپەروەرین''.
- مایکل مارتن وەزیری دەرەوەی ئێرلەندا ڕایگەیاند: پشتیوانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکەین، داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین بە بێلایەنی ڕێز لە بڕیاری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بگرن، هیچ هەوڵێک نەدرێت بۆ تێکدانی.
- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا: بڕیاری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بێ متمانەیە، ئیسرائیل بەشێوەیەکی یاسایی بەرگری لە خەڵک و سنوورەکانی کردووە،
- کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان: ڕێز لە سەربەخۆیی دادگای تاوانەکان دەگرین پشتگیری لە کارەکانی دەکەین وڵاتانی ئەندامی ڕۆما دەبێت ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرن و جێبەجێی بکەن.
- ڕێکخراوی لێببوردنی نێودەوڵەتی: کەس لە سەرووی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە نییە، ئەگەر کەسێکی حکومی هەڵبژێردراو بێت یان نا''.
- چاودێری مافەکانی مرۆڤ: ''بڕیارەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان ئەو تێڕوانینە هەڵدەوەشێنێتەوە کە کاسانێک لە سەرووی یاساوە بن''.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە