
ئەو شوێنەوارەی کە لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە شێوێنراوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری کفری لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات كە شوێنەوارێكی دەڤەرەكە كە تەمەنی دوو هەزار ساڵە لەلایەن چەند کەسێکەوە شێوێندراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری كفری ڕایگەیاند: لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە شوێنەواری مێژوویی (قەرەئۆغڵان) لە کفری شێوێندراوە و ڕووبەرێکی زۆر لە شوێنەوارەکەیان کێڵاوە، ئەمە لە کاتێکدا ئەو شوێنەوارە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە پەرژینی بۆ کراوە بۆ ئەوەی پارێزراو بێت، بەڵام ئەو دەستە تێکدەرانە دەرگای پەرژینەکەشیان تێکداوە.
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەرایەتییەكە وێڕای ئیدانەكردنی كارەكە، ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە بە ڕێکكاری یاسایی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكە دەکات، جەختیش دەكاتەوە "لەم پێشێلکارییە بێدەنگ نابین کە بەرامبەر یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی کفری و شارستانیەتی کوردستان و سامانێکی نیشتمانی کراوە کە تەمەنی لە دوو هەزار ساڵ زیاترە."
ئەوەش بزانە: شوێنەواری كفری داواش لە ئیدارەی ناوچەکە و حکومەتی خۆجێی گەرمیان و کفری دەکات بە زووترین کات بێنە دەنگ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی