ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ستایشی ئەمریکا دەکات لە شکستپێهێنانی داعش
- عێراق
- 23 تشرینی دووەم

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە یارمەتیدانی عێراق بۆ شکستپێهێنانی داعش.
وێنە گەورەكە: چالاکییەکانی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک بەردەوامە، لە پەراوێزی دووەمین ڕۆژی کۆڕبەندەکە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەشداری یەکێک لە پانێڵەکان کرد.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە یارمەتیدانی سوپای عێراق بۆ تێکشکاندنی داعش و هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەم ڕووەوە بەشداری هەبووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەعرەجی، ئەوان لەو باوەڕەدان و پێویست بەوە دەکات پەیوەندی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بگۆڕێت بۆ پەیوەندیی ئەمنی دوولایەنە، ئەوەش ڕێگری ناکات لە بوونی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
لە هەمان کاتدا: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ڕێککەوتن لەو ڕووەوە کراوە، هاوکات دەرفەتێکمان لەبەر دەمە بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە، پاشان بڕیاری کشانەوەی تەواوەتی بدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە