ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: ئەمیری ویلایەتی کوردستانی داعشمان دەستگیر کرد
- عێراق
- 23 تشرینی دووەم

ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی "ئەمیری کەرتی کوردستان لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش" ڕاگەیاند
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پووچەڵکردنەوەی پلانێکی "تیرۆریستی مەترسیدار"ی لە کەرکووک ڕاگەیاند، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەمیرێکی کوردی داعش و حەوت چەکداری ڕێکخراوەکە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری و پێشوەختەدا، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری دروست، لە پارێزگای کەرکووک پیلانێکی تیرۆریستی مەترسیدار پووچەڵ کردەوە، کە مەبەست لێی کردنە ئامانجی شوێنە حکومییەکان و کەسایەتییە ئەمنییەکان بوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کراوە، حەوت چەکدار دەستگیر کراون لەنێویاندا کەسێک بە ناوی ئازاد شاخانی، ئەمیری ویلایەتی کوردستان بووە لە ڕێکخراوی داعش.
زانیاریی زیاتر: لەکاتی هەڵکوتانە سەریان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی عێراق و چەکدارەکانی داعش دروست بووە، تیرۆریستێک دوای گەمارۆدانی خۆی تەقاندووەتەوە.
ئەمەش بزانە: بە وتەی ئەرشەد حاکم، لەم ماوەیە لە پارێزگای کەرکووک 50 ئەندامی داعش دەستگیرکراون و لە دادگا سزادراون، لەنێو سزاکاندا لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە