
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، داعش ئێستا زۆر لە ساڵی2014 بەهێزترە، بۆیە دەڵێین مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق پێویستە.
وێنە گەورەکە: لە دووەمین ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس2024 لە دهۆک کە تایبەتە بە ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبەری ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا تیشکی خستە سەر مەترسییەکانی داعش بۆ سەر عێراق و ڕایگەیاند، داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئێمە باوەڕمان وایە داعش ئێستا زۆر بەهێزترە لەو کاتەی کە دەستیپێکرد، لە ساڵی 2014، داعش ئەو کات تەنیا چەند سەد کەسێک بوون، بەڵام ئێستا بە هەزاران داعش لە سووریا، عێراق و سەرانسەری جیهاندا هەن.
وەزیری ناوخۆ، ئاماژەی بەوەش کرد، "داعش ئێستا بە هەمان شێوەی جاران چالاکن، لە ساڵانی ڕابردوو چاڵاکی تیرۆرستییان لە مۆسکۆ و ئەلمانیا و ڤێتنام و ئێران هەبووە، ئەمەش پێمان دەڵێت مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان پێویستن، هاوکات ئێستا ئێمە پێویستیمان بەوەیە کۆتایی بە داعش بهێنین".
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری ناوخۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندییەوە ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕووی ئاسایشەوە جیاوازە و تێگەیشتنێکی باش لە نێوانماندا هەیە، ئێمە بە یەک چاو سەیری ئاسایشی ناوچەکە دەکەین، ئەمە سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرایە کە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە، ئێستا پەیوەندییەکی باش و تۆکمەمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک