پێنتاگۆن: لە مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 206 هێرش کراونەتە سەر هێزەکانمان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 تشرینی دووەم

وێنەی سەربازێکی ئەمریکی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو زیاتر لە 206 جار هێرش کراوەتەوە سەر هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و دواتر لوبنان، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران وەکو پاڵپشتییەک بەردەوام هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەمریکا هاوکاری ئیسرائیل دەکات.
ڕاگەێینراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ئەمریکا لەنێوان 18- 10 بۆ 21-11، زیاتر لە 206 هێرشیان کراوەتە سەر. سەبارەت بە شوێنی هێرشەکانیش ڕایگەیاندووە، 125 هێرش لە سووریا و 79 هێرش لە عێراقەوە کراون، دوو هێرشیش لە ئوردن بوون.
زیانە سەرەکییەکان: پێنتاگۆن وەک هەموو جارێک لەوبارەیەوە هیچ زانیارییەکی نەخستوەتەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئابی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا بە فەرمانی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری، کەشتی جەنگی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵنی رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، بەڵام هەفتەی ڕابردوو ئەو کەشتییە کشایەوە، دوای ئەوەی کۆمەڵە بەرپرسێکی ئەمریکی بە هۆکاری زیادبوونی ئاڵۆزییەکان ناوەزەندیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار