مەسرور بارزانی: پێویستە عێراق لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوێتەوە
- کوردستان
- 23 تشرینی دووەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی بەشداریکردن لە دیدارێکدا لە کۆڕبەندی مێپس 2024
ئاڤا نیوز
سەرۆکوزیران مەسرور بارزانی بەپێویستی دەزانێت عێراق لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوێتەوە، ئامادەییش دەردەبڕێت وەکو هەرێمی کوردستان ڕۆڵی خۆیان لەو پێناوەدا بگێڕن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری و هاوکاری دەکرێن، ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانیان دەکات و دوایین پەیامی هۆشداریشی بە حکومەتی عێراق داوە.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "پێویستە عێراق لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور بکەوێتەوە و بەرژەوەندییەکانی وڵات و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکەکەی خەمی سەرەکی و بنەمای مامەڵەکردن بێت لەگەڵ ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکەدا". ئامادەییش دەردەبڕێت وەکو هەرێمی کوردستان ڕۆڵی خۆیان لەو پێناوەدا بگێڕن.
ئەمەش بزانە: دوو ڕۆژە پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس 2024 لە شاری دهۆک بە بەشداریی 120 سەرۆک و سەکردەی بیانی و ناوخۆیی لەبارەی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دیدارێکی کۆڕبەندەکەدا تیشکی خستە سەر گرنگترین ئاڵنگارییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە