ئاڤا نیوز
ئەو کەسەی مانگێک پێش ئێستا لەنێو بنکەیەکی پۆلیس لە سلێمانی دەستڕێژی گوللەی لێکرا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی تەرمەکەیان بردە بەردەم ماڵی بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان و داوایان کرد مافیان وهربگرێتهوه، ئهگهرنا ههڵوێستی تووندیان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 24-10-2024، لەسەر زەویوزار و میرات کێشە دەکەوێتە نێوان دوو خێزان کە یەک بنەماڵەن و ئامۆزای یەکترن. کێشەکە لە نێوان چەند ئامۆزایەک ڕوویداوە هەردوو لایەن لە فەوجی سێی لیوای سکرتاریەتی مام جەلال لە بەغدا دەوامیان کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای دروستبوونی کێشەکە یەکێک لە ئامۆزاکان بە ناوی داستان مەحمودی تەمەن 40 ساڵ، چووەتە بنکەی پۆلیسی کوردساتی شاری سلێمانی، بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر ئامۆزاکانی دیکەی تۆمار بکات، بەڵام لەلایەن دوو ئامۆزای تەقەی لێدەکرێت و بە سێ فیشەک بریندار دەبێت، لە هەمان ڕووداو بە دەستڕێژییەکە ئەفسەرێکی پۆلیس و دوو کارمەندی هەمان بنکەکە بریندار دەبن.
زانیاریی زیاتر: داستان مەحموود کە یەکێک بوو لە بریندارەکان، بەهۆی سەختی برینەکەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، دوای ئەوە کەسوکارەکەی دەچنە سەر ماڵی یەکێک لە تۆمەتبارەکان، دەستڕیژی گوللەیان لە ماڵەکەی کردووە و دواتر ئاگریان تێبەرداوە و سووتاندوویانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کە تەرمی داستان مەحموود وەردەگرنەوە، کەسوکارەکەی چوونهتە بهردهم ماڵی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە دهباشان و ناڕەزایەتییان دەربڕی، ئەوان داوایان کرد مافیان وهربگیرێتهوه، ئهگهرنا ههڵوێستی تووندیان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: تەها ڕەحیم، کە ئامۆزای بکوژ و کوژراوەیەکەیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: داوا لە قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی دەکەین دۆسیەکە بگرنە ئەستۆ با یاسا سەروەر بێت کێ زاڵم و کێ زوڵم لێ کراوە.
گەورەبوونی کێشەکە
لەم ڕووداوە چوار کەس لە تەرەفی تەقەکارەکان تێوەگلاون، ئەوکات هەرچواریان دەستگیرکراون، بەڵام دواتر سێ کەسیان ئازادکراون و ئێستا تەنیا یەکێکیان لە زیندانە، لە بەرامبەردا لە تەڕەفی داستان مەحموود کە تەقەی لێ کراوە، سێ کەس دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا هیچیان ئازاد نەکراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە