لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل سوودانی و مەشهەدانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 24 تشرینی دووەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر عێراق، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، ئیسرائیل هەڕەشەی لێدان لەو گرووپانە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش سکاڵانامەیەکی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، لە بەرامبەریشدا عێراق پەیامی هاوشێوەی ئاراستەی چوار لایەنی نێودەوڵەتی کردووە، تاوەکو ڕێگری لە ئیسرائیل بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سبەی دووشەممە 25-11-2024، پێش دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە.
بە گوتەی ڤیان سەبری، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکرێت، لەوانە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: ڤیان سەبری ئاماژە بەوە دەدات، سوودانی و هێزە سیاسییەکان خوازیاری ئەوەن ئەم وەرزەی یاسادانان دوور بێت لەو مشتومڕ و مەرامە سیاسییەی کە لە وەرزەکانی پێشوودا هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل نامەیەکی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و گرووپە چەکدارەکانی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە، هاوکات بە مافی خۆشی دەزانێت وەڵامی ئەو هەڕەشانە بداتەوە کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەریان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باندێك بە هەشت هەزار حەبی ترامادۆڵ و 10 كیلۆگرام ماریجواناوە دەستگیر دەكرێن
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون