ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و ئاڤا تەوەرە سەرەکییەکان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنی کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، پرسەکانی مووچە، سەرژمێریی دانیشتووان و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی، ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕگە تاوتوێ دەكات:
بڕگەی یەكەم؛ بریتییە پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان.
بڕگەی دووەم؛ بریتییە لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بە سەركەوتوویی لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی 20 و 21-11-2024 و قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكە.
بڕگەی سێیەم؛ لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پڕۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو سەبارەت بە پاژەكردن (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە خانووی نیشتەجێی بە زێدەڕۆیی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی سێ ڕۆژدا نزیکەی 230 گەشتی ئاسمانی لە کوردستان هەڵوەشاونەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی: چیای سورێن بۆردوومان نەکراوە و مین تەقیوەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی عێراق ڕێگری لە بەرهەمی ناوخۆی جووتیارانی بەردەڕەش دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی شارەوانی دوایین وادەی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی دیاریدەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان خێراتر دەکرێت