
دیمەنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، سەرجەم ڕێکارەکانی لێپرسینەوە لە نۆ وەزیر و سەرۆک دەستە تەواو بووە و چاوەڕوانی واژۆی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.
چیرۆكی سهرهكی: سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوایین دیداری لەگەڵ لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ و جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە، جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگییەکی پتەو لە نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری کردەوە بۆ پێشخستنی دۆسیەی دژەگەندەڵی و کەمتەرخەمی.
لێدوانی فەرمی: هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لیژنەی دەستپاکی پرسی لێپرسینەوەی لەگەڵ هەریەکە لەوەزیری شارەوانی، بیناسازی و نیشتەجێبوون، بازرگانی، بەرگری، دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، کارەبا، نەوت، گواستنەوە و وەبەرهێنانی نیشتمانی تەواوکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سەلامی ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکەیان سەرجەم رێکارەکانی وردبینی لە چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بەهەر وەزارەتێک و دەستەیەک تەواو کردووە و تەنیا واژۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان ماوە بۆ دەستنیشانکردنی وادەی لێپرسینەوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باندێك بە هەشت هەزار حەبی ترامادۆڵ و 10 كیلۆگرام ماریجواناوە دەستگیر دەكرێن
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون