هۆڵەندا کۆرسی ڕاهێنان بۆ ڕۆژنامەنووسانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
- کوردستان
- 25 شوبات

ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە ڕێگەی پرۆگرامی سکولەرشیپی میناوە، کۆرسی ڕاهێنانی کورتخایەن بۆ ڕۆژنامەنووسانی عێراق دەکاتەوە، ڕۆژنامەنووسانیش دەتوانن لە رێگەی پێشکەشکردنی داواکاریی بەشداریکردنەوە سوودمەندبن لەم دەرفەتە.
پرۆژەکە چییە: بریتییە لە کۆرسێکی ڕاهێنانی کورتخایەن لە وڵاتی هۆڵەندا کە ماوەکەی لەنێوان دوو بۆ سێ هەفتەدایە و سەرجەم تێچووی بەشداربووان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لەئەستۆ گیراوە.
بۆچی گرنگە: پرۆژەی ڕاهێنانەکە، یەکێکە لە پرۆگرامە گرنگەکانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، تایبەتە بە راهێنانی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. عێراق و هەرێمی کوردستانیش یەکێکن لەو وڵاتانەی ئەم پرۆژەیە دەیانگرێتەوە و ڕۆژنامەنووسانی خاوەنی وڵاتینامەی عێراق دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە.
مەرجە داواکراوەکان: ئەوانەی خوازیاری بەشداریکردنن لە کۆرسەکاندا پێویستە چەند مەرجێکیان تێدا بێت، گرنگترینیان:
· بەشداربوو پێویستە لەعێراقدا بژی و کاربکات
· تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 45 ساڵ بێت
· زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت
· لە یەکێک لەو بوارانەدا کار بکات کە پرۆگرامەکە بۆی گرنگە
چۆنییەتی بەشداریکردن: ئەوانەی دەخوازن بەشداری کۆرسەکان بن، هەتا 26ـی ئاداری 2024 کاتیان هەیە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا پۆستی قایمقامی خورماڵ بە بەتاڵی ماوەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا پۆستی قایمقامی خورماڵ بە بەتاڵی ماوەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە