
دیمەنێک لە پرۆسەی دەنگدان، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە دوای گەیشتنی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.
چیرۆکی سەرەکی: 20ی ئەم مانگە ڕۆژێک پێش بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق کە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی یەکلاکردەوە، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر لەگەڵ شاندی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند دەتوانن لە نێوان مانگی 5 بۆ مانگی 10 هەڵبژاردن بکەن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولسەلام بەرواری کە یەکێک بوو لە بەشدارانی کۆبوونەوەکە به ئاڤا نیوزی گوت، 40 ڕۆژ پێش کۆتاییھاتنی ماوەی یاسایی کۆمیسیۆن عێراق کە 7-7-2024 تەمەنی بەسەر دەچێت، سهرۆكایهتیی ههرێم دهتوانێت وادەیەک بۆ ههڵبژادن دیاری بكات.
ئاڤا نیوز زانیویەتی سبەی بە نووسراوی فەرمی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی دەگاتە هەولێر، له ماوهی 48 كاتژمێریشدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی كوردستان وادەکە دیاری دەكات.
ئەمەش بزانە: بەگوتەی عیماد جهمیل، سهرۆكی تیمی ڕاگهیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق کە قسەی بۆ ئاڤا نیوز کرد، ژمارەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەک لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
- پارێزگا هەولێر 34 کورسی
- پارێزگا سلێمانی 38 کورسی
- پارێزگاری دهۆك 25 کورسی
- پارێزگا هەڵەبجە 3 کورسی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک