
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەغدا دەکەن و پرسی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان گرنگترین داواکاریی شاندەکەی هەرێمی کوردستانە.
وێنە گەورەکە: لە عێراق یاسای خاوەن پێداویستیی تایبەتی ژمارە 38ـی ساڵی 2013 هەموار کراوەتەوە و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە 170 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار دینار زیاد کراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان مووچەیان 100 بۆ 150 هەزارە و تاوەکو ئێستا هاوتا نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: 11 ساڵە بەستنی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە لەو ماوەیەدا نزیکەی 30 هەزار خاوەن پێداویستی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون کە نزیکەی 14 هەزاریان لیژنەیان بۆ کراوە و چاوەڕێی بەستنی مووچەکانیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، بەڕێوەبەرى گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتى هەولێر کە ئەندامی شاندەکەیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی باڵا بەسەرۆکایەتیی کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی؛ سەردانی بەغدا دەکەین لەگەڵ هاوتاکانمان لە عێراق و گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی چەند پرسێک دەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی تۆماری نوێی خاوەن پێداوسیتییە تایبەتەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە 13 هەزار و 200 خاوەن پێداویستییە، هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ ئەوانەی مووچەیان هەیە ژمارەیان دەبێتە 102 هەزار کەس.
زانیاریی زیاتر: دەستپێکردنەوەی هاوکاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و دابینکردنی دوو سەبەتەی خۆراکی ساڵانە بە خێزانە کەمدەرامەتەکان لەلایەن وەزارەتی کاری عێراق، دوو داواکاری دیکەی شاندەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە