سەرۆكوەزیران و باڵیۆزی نوێی ئیماڕات جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەكان دەكەنەوە
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی - عەبدوڵلا مەتەڕ ئەلمەزروعی، باڵیۆزی نوێی وڵاتی ئیمارات لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و باڵوێزی نوێی ئیمارات کۆبوونەوە و جەختیان لە پێشخستنی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوولا لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا کردەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ چوارشەممە 04-12-2024، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوڵلا مەتەڕ ئەلمەزروعی، باڵیۆزی نوێی وڵاتی ئیمارات لە عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی حكومەت ڕایگەیاند: لەمیانی پێشوازیكردنی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە باڵیۆزە نوێیەکە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، بەڵێنی هەموو هاریکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دهربڕی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی ئیمارات، سڵاو و ڕێزى سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زایدى بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
زانیاری زیاتر: گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
بۆچی گرنگە: هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ وڵاتان و پیشاندانی ڕووی ڕاستەقینەی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، مەبەستیەتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیمارات قووڵتر بكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک