
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەبیانووی جموجوڵی داعش، سوپای عێراق هێزێکی زۆری لەسنووری قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان جێگیر کردووە، هێزی پێشمەرگەش بەرامبەریان وەستاون.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی شەڕ لە سووریا لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای سووریا دەستیپێکرد و ئاڵۆزییەکان زیاتر بوون، چەکدارانی داعش لە عێراق و بە تایبەت لەو سنوورانەی کە بۆشایی ئەمنی هەیە لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە، داعش بە هەلی دەزانێ و جموجۆلەکانی لەم شوێنانە دەستپێکردووە. ئەمڕۆ لە سنووری قەزای کفری سوپای عێراق بە بیانوونی داعش و پاراستنی سنوورەکان هێزێکی هێناوەتە ناوچەکە و پێشمەرگەش ڕووبەڕووی وەستاوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار لەسنوورەکە، بە ئاڤا نیوزی گوت: بە بیانووی داعش و باری لەناکاو، سوپای عێراق هێزێکی زۆری هێناوەتە بازگەی کارێز، بەوهۆیەشەوە یەکێتی هێزی هێناوەتە بەرامبەریان و دەمەقاڵێ و تەقەی هەوایی کراوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، بازگەی کارێز لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هاوبەشە، تاوەکو ئێستاش هێزەکان هەر لە بازگەکەن و نەکشاونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بازگەی کارێز دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای قەزای کفری، لەوێشەوە هاتووچۆ لە خورماتوو و شارەکانی دیکە بۆ قەزای کفری و ناحییەی جەبارە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لیوای ١٧ی پیادەی پێشمەرگە کە لە سنوورەکەیە، ڕەتی دەکاتەوە هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک لەنێوان ئەوان و سوپای عێراق ڕوویدابێت، ئەوەی هەیە سوپای عێراق لە بازگەی کفری دەکشێتەوە پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە جێگاکانیان دەستبەکار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە