ئاڤا نیوز
نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، بە بڕیاری حکومەتی عێراق سەرمووچەی مووچەخۆرانی پلە تایبەت لە هەرێمی کوردستان کەم دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە مانگی 11ـی ئەمساڵ پاڵپشت بە بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵیی، سەرمووچەی مووچەخۆری پلە تایبەت دەبڕێت، بڕیارەکە وەزیر، بریکار، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییان دەگرێتەوە کە ژمارەیان نزیکەی 500 کەسە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیاریکردنی سەرمووچە بەگوێرەی خزمەتی ساڵانەی مووچەخۆر دەبێت، بڕێک پارە دەچێتە سەر مووچەی مووچەخۆرەکە، کە پێی دەڵێن سەرمووچە یان (عەللاوە سنویە)، ئێستا دوو جۆر مووچەخۆری پلە تایبەتمان لە هەرێمی کوردستان هەیە، جۆرێکیان پلە (ئەلف)ـی پێدەڵێن ئەمانە پێکهاتوون لە وەزیر و بریکار، جۆرێکی دیکە پلە تایبەتی (ب)یان پێدەڵێن و بەڕێوەبەری گشتیی و ڕاوێژکار دەگرێتەوە. ئەم دوو توێژە ساڵانە 83 هەزار دینار عەللاوە دەچێتە سەر مووچەکانیان، هەڵبەت مووچەی بنەڕەتی نەک دەرماڵە و ئیمتیازەکانی دیکە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئاستی باڵای مووچەی پلە تایبەتەكان جۆری (ب) تەنیا دوو ملیۆن و 330 هەزار دینار دەبێت و دوای ئەوە سەرمووچەی ساڵانە وەرناگرن، ئەوانەی پلە تایبەتی (أ)ـن سێ ملیۆن و 243 هەزار دینار دەبێت و دوای ئەوە سەرمووچەی ساڵانە وەرناگرن.
لەلایەکی دیکە: خاڵێکی دیکەی ئەو بڕیارە ئەو پلە تایبەتانەی، كە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرووترن، سەرمووچەیان لە پلەبەندی 11 تێپەڕیوە، دەگەڕێنەوە پلەبەندی 11.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: چاوەڕێی ئۆکرایناین بۆ دەستپێکردنی دانووستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن