هەنگاوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگای دامەزراندنی هەمیشەیی دەكاتەوە
- کوردستان
- 5 کانوونی یەکەم

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ڕاژەی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی عێراق هەنگاوی فیعلی بۆ ڕێكخستنەوەی میلاكاتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێن، كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر كردنەوەی دەرگای دامەزراندن لەسەر میلاكی هەمیشەیی و گەڕاندنەوەی پلەبەرزكردنەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-12-2024، سیراج بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد و دیدارێكی لەگەڵ عەممار خەلەف، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی فیدراڵی ئەنجامدا، لەمیانی دیدارەكەدا پرۆسەی ڕێكخستنەوەی میلاكاتی هەرێمی كوردستان و پەسەندكردنی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە كە لەوەتەی ساڵی 2013ـەوە كاری لەسەر نەكراوە، تاوتوێ كرا.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی فیدراڵی پشتگیری خۆی بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە، تایبەت بە پەسەندكردنی میلاكاتی گشتی وەكو هەنگاوی یەكەمی ڕێكخستنەوەی میلاكاتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
بۆچی گرنگە: ڕێكخستنەوەی میلاكات، كاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر كردنەوەی دەرگای دامەزراندن لەسەر میلاكی هەمیشەیی، هەروەها دووبارە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ ژمارە 13ـی ساڵی 2023.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، سیراج بارزانى، سەرۆکى ئهنجوومهنى ڕاژهى گشتيى هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكە چەند خاڵێکى گرنگى پەیوەست بە پرۆسەى ڕێکخستنەوە و پەسەندکردنى میلاکاتی خستووەتەڕوو كە لەوەتەی ساڵی 2013ـەوە جاری یەكەمە كرابێت.
لەلایەكی دیكەوە: دیوانى چاودێریى داراییى حکومەتى فیدراڵ ڕایگەیاندووە، بەپێى یاساى ژمارە 7ـی ساڵى 2011ـی ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتیى هەرێمی كوردستان، پێویستە دۆسیەى دامەزراندن لەسەر میلاکى گشتى، بۆ تێکڕاى دامەزراوەکانى ڕاژەى شارستانى، بە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەوە، لەلایەن ئەنجوومەنى ڕاژەى گشتى هاوشێوەی حکومەتی فیدراڵ ئەنجام بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت