سەربازێکی ئەمریکی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن خۆی دەسووتێنێت
- جیهان
- 2024-02-26

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە، وێنە: bnnbreaking
ئاڤا دیجیتاڵ
سەربازێکی ئەمریکی کە لە هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی وەک فڕۆکەوان خزمەتی کردووە، لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن خۆی سووتاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی واشنتن دەڵێت، ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و سەربازەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە، ئێستاش دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
زانیاریی زیاتر: سەربازەکە وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئەم کارەی کردووە و هاواری کردووە "فەڵەستین ئازاد بکەن".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەم ڕووداوەوە هیچ زیانێک بەر کارمەندانی باڵیۆزخانەکە نەکەوتووە.
باکگراوند: لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوو، ئەمە دووەم ڕووداوی لەمجۆریە تۆمار بکرێت، پێشتریش کەسێکی ناڕازی لە بەرامبەر کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ویلایەتی جۆرجیا خۆی سووتاند.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە