
سێ دیمەنی پاقلە، بە کاڵی، بە کوڵاوی و سوورکراوەیی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
نەخۆشیی پاقلە، نەخۆشییەکی بۆماوەییە و لە کوڕان زیاترە بەراورد بە کچان، چونکە لەڕێگەی کڕۆمۆسۆمی Xـەوە دەگوازرێتەوە و ڕەگەزی نێریش تەنیا یەک کڕۆمۆسۆمی Xـی هەیە، بۆیە زیاتر تووش دەبن، هۆکارەکەیشی نەبوونی ئەنزیمی (Glucose 6 phosphate dehydrogenase)ـە لە خوێندا.
وێنە گەورەکە: ئەم ئەنزیمە ئەرکی پاراستنی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە لە تێکشکان و شیبوونەوە، نەبوونیشی دەبێتە هۆی تێکشکان و شیبوونەوەی خوێن لەکاتی خواردنی پاقلە یان هەندێک دەرمانی دیاریکراو، زۆرجار نەخۆشەکان بەجۆرێک تووشی کەمخوێنی دەبن پێویست دەکات خوێنیان بۆ بگوازرێتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەگەر نەخۆش پاقلە بخوات یان تەنانەت بۆنەکەیشی بۆ بچێت، لە ماوەی پێنج بۆ 24 کاتژمێر تووشی سەرئێشە، دڵتێکچون، ڕشانەوە، خەواڵوویی و باوێشکدان، ئازاری گەدە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش دەبێت، ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە چاویان زەرد دەبێت، زۆر بێڕەنگن و هەندێکجار بەهۆی کەم خوێنییەکەوە زەرد هەڵدەگەڕێن و ڕەنگی میزیان زۆر تۆخ دەبێت.
لێدوانی فەرمی: دیار ئیبراهیم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت، ئەم نەخۆشییە چاکبوونی نییە، بەڵام لەگەڵ گەورەبووندا بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی خوێن نیشانەکانی کەمتر دەردەکەون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر باوک و دایک ئەو نەخۆشیەیان هەبوو یان کەسی نزیکیان هەیبوو، دەتوانن پشکنینی خوێن بۆ منداڵەکانیان بکەن بۆ ئەوەی پێشوەخت بزانن ئەو نەخۆشییەیان هەیە یان نا، هەرکاتێکیش هەستیان کرد منداڵەکەیان ڕەنگی زەردە یان ڕەنگی میزەکەی وەک چای لێهاتووە، دەبێت دەستبەجێ سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکەن بۆ پشکنین، چونکە ئەگەر خوێنی منداڵەکە زۆر کەمی کردبێت، دەبێت بەزووترین کات خوێن وەربگرێ.ت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران