هاکان فیدان: پەکەکە و داعش لە سووریای نوێ جێگەیان نابێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کانوونی یەکەم

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دۆحە، وێنە: ئەی ئێف پی
ئاڤا نیوز
دوای 24 ساڵ لە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، دواجار سەرلەبەیانی 8-12-2024، هێزەکانی تەحریرولشام توانیان کۆتایی بەدەسەڵاتەکەی بهێنن. لایخۆیەوە ئەنقەرە ئامادەیی خۆی بۆ بونیادنانەوەی سووریا دەردەبڕێت، هاوکات دەشڵێت، پەکەکە و داعش لە سووریای نوێ جێگەیان نابێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دۆحە سەبارەت بە بارودۆخی سووریا ڕایگەیاند:
- پێویستە ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی سووریا بگیرێت.
- دەسەڵات و سیستمی نوێ لە سووریا نابێتە هەڕەشە بۆ هیچ وڵات و لایەنێک.
- من هیچ زانیارییەکەم نییە کە بەشار ئەسەد لەکوێیە لەم کاتژمێرانەی دوایدا هیچ پەیوەندییەک لەنێوانمان ڕووینەداوە.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا چەند جارێک دەستی ئاشتی بۆ ئەسەد درێژکردووە، بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە.- پەکەکە و داعش لە سووریای نوێ جێگەیان نابێتەوە.
زانیاری زیاتر: فیدان لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر گرووپە تیرۆرستییەکان و ڕاگەیاند، ئێمە بەرامبەر بە داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە نیگەرانین، ناشمانەوێت داعش و پەکەکە سوود لەو بارودۆخەی ئێستای وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
قاچاخچییهكی كورد سهدان ملیۆن بهرمیل نهوتى ئێران دهفرۆشێت
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات