
لۆگۆی کۆماری عێراق، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لە یەکەم کاردانەوەیدا پەیوەست بە گۆڕانی دەسەڵات لە سووریا و ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد ڕایگەیاند، ڕێز لە خواستی ئازادانەی سوورییەکان دەگرێت و داواش لە لەلایەنەکانی سووریا دەکات گفتوگۆییەکی گشتگیریی ناوخۆیی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە داهاتوودا دەستپێبکەن.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی سووریادا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 8-12-2024، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دیمەشقی پایتەختیان کۆنترۆڵکرد و بەشار ئەسەدی سەرۆکی هەڵاتووی سووریاش بەرەو جێگەیەکی نادیار ڕۆشتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، پشتیوانی هەوڵە نێودەوڵەتیی و هەرێمییەکان دەکەین بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی گشتگیر لە نێوان لایەنەکانی سووریا بەو جۆرەی بەرژەوەندی گەلی سووریا دەیخوازێت، هەتا دەگاتە قۆناغی پەسەندکردنی دەستوورێک کە مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت و ڕێزیش لە فرە ڕەنگی پێکهاتە نەتەوەیی، دینی و مەزهەبییەکانی سووریا بگرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، گرنگە بۆ بەرژەوەندی هیچ لایەنێک دەستوەردان لە دۆخی سووریادا نەکرێت چونکە دەستوەردانەکان تەنیا سوورییەکان زیاتر پەرتەوازە دەکات و زیان بە گەلەکەی دەگەیێنێت، جەختیش لەسەر ڕێزگرتن لە خواستی ئازادانەی سوورییەکان دەکەنەوە و زۆر بە گرنگی دەزانن لە هەموو دۆخێکدا ئاسایش و یەکێتی و سەربەخۆیی سووریا پارێزراوبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە