
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، سەرچاوە: nnciraq.com
ئاڤا نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بۆ یەکەمجار دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و شێوازی ناردنی دەخاتەڕوو. دڵنیاییش دەدات لەوەی مووچە دابین دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگھێشت کرا بۆ ڕوونکردنەوەدان لەبارەی شێوازی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای بودجەی عێراق.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی بە پەرلەمانتارانی کوردی ڕاگەیاندووە:
- - لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریان داوە و پێویستە ئەوانیش هاوکارییان بکەن.
- ناردنی مووچەی ئەم مانگە پەیوەست دەبێت بە پێشکەشکردنی لیستی ناوەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. - - لە مانگی سێ پرۆسەکە دەگۆڕێت؛ دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەژماری بانکی خۆیان هەبێت، لەمەودوا دابەشکردنی مووچە بە شێوازی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی بانکەکانی حکومەتی عێراق دەبێت.
- - لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هەر 618 ملیارەکە دەنێرن، وەزیری دارایی عێراق گوتوویەتی دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی دۆخەکە گۆڕاوە و مووچە دابین دەکەن.
- مووچەی مووچەخۆرانی سەرجەم عێراق بۆ ساڵی 2024 زامن کراوە.
- بەمزووانە هەمواری یاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د.نەرمین مەعروف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەلیل غازی دۆسکی، ئەندامی لیژنەکە ئەم زانیارییانەیان بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاست کردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە