ئاڤا نیوز
زاخۆ بۆ سێیەمین ساڵ باوەش بۆ گەورەترین فێستیڤاڵی هونەری و کولتووری دەکاتەوە و هەموو ڕەنگەکان لە چوار پارچەی کوردستان لە پردی دەلال کۆ دەکاتەوە. فێستیڤاڵەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە سێیەمین فێستیڤاڵی 'شال و شەپک' لەژێر ناونیشانی وڵات دایک و کولتوور و ناسنامەیە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شوێنی فێستیڤاڵەکە لە گۆڕەپانی پردی دەلالە و تیپە میللییەکانی چوار پارچەی کوردستان لە هەولێر، کەرکووک، ئاماد، بەدلیس، کرماشان، ڕۆژئاوای کوردستان و بەسرا تێیدا بەشدارن، هەروەها بەرزترین ئاڵای کوردستان لە نزیک پردی دەلال هەڵکراوە کە بەرزییەکەی 50 مەتر، درێژی ئاڵاکە 14 مەتر و پانییەکەشی حەوت مەترە.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە لە ساڵانی ڕابردوو جیاوازترە، چونکە جگە لە چالاکیی هونەری و پانێلی زانستیشی تێدا بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 20 شوێنی تایبەت بە نمایشکردنی جلوبەرگی کوردیی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دانراون، ئەمە جگە لە هەڵدانی ڕەشماڵێکی گەورەی کوردەواری کە زیاتر لە 200 پارچە کەلوپەلی کولتووری و مێژوویی تێیدا پیشاندەدرێن و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 10 هەزار کەس لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز