لە گەڕەکێکی شاری هەولێر مەزارگەیەکی هاوشێوەی ماڵ هەیە و خەڵک سەردانی دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە نێوان گەڕەکی گڵکەند و تەعجیلی شاری هەولێر مەزارگەیەک هەیە کە هاوشێوەی ماڵە و تەنیا یەک گۆڕی تێدایە، ئەویش دەوترێت گۆڕی پیاو چاکێکە و بەشێک لە هاووڵاتیان بۆ چارەسەری نەخۆشیی سەردانی دەکەن و لایان پیرۆزە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شاری هەولێر مەزارگەی چەندین کەسایەتیی ئاینیی دیار هەن کە تائێستاش بەشێک لە هاووڵاتیان سەردانیان دەکەن و لەوێوە نزا بۆ خۆیان و خەڵک دەکەن.

بینراو و بیستراو: مەزارگەکە ناوی کەندە کۆخە و وەک دەڵێن "وەختی خۆی لەتەنیشت مەزارەکە قامیشی لێبووە، خەڵک هاتووە قامیشەکەی بردووەتە ماڵەوە و کوڵاندوویانە و ئاوەکەیان بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشییەکانی هەوکردنی گەروو و سنگ خواردووەتەوە".

لەلایەکی دیکەوە: مام حاجییەک ئاماژە بەوە دەکات "تا ئێستاش ناوە ناوە ژنان و بەتایبەتیش بەتەمەنەکان قوڕی لای ئەم مەزارگەیە دەبەن و لایان پیرۆزەو لەنێوچاوانیانی دەدەن".

لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، "ئەو مەزارگەیە و چەندین مەزارگەی دیکەمان لەهەولێر هەن، وەکو سوڵتان موزەفەر و نەبی عوزێر و هەندێکی تریش، ئەوقاف خۆی سەرپەرشتییان دەکات و کارمەندیشی بۆ داناون."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ