
هونەرمەند عادل ئیمام
ئاڤا نیوز
کەسوکاری هونەرمەند عادل ئیمام هەموو دەنگۆیەک سەبارەت بەمردنی ئەو هونەرمەندەکە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن، "ئەوانەی باس لە مردنی ئیمام دەکەن بەدوای لایک و کۆمێنت دەگەڕێن."
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی تێکچوونی باری تەندروستیی هونەرمەندی میسری عادل ئیمام و گواستنەوەی بۆ چاودێریی چڕ و دواتر مردنی بڵاوبووەوە.
لێدوانی فەرمی: عیسام ئیمام، بەرهەمهێنەر و برای هونەرمەند عادل ئیمام هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە باسی مردنی براکەی دەکەن، ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: دۆخی تەندروستیی عادل ئیمام زۆر باشە و هیچ کێشەی نییە.
زانیاریی زیاتر: عیسام ئیمام نیگەرانە لە دەنگۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی مردنی براکەی و دەڵێت، "نازانم ئەم دەنگۆ و پڕوپاگەندانە کەی کۆتاییان دێت، عادل ئیمام هەموو ژیانی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی لەڕێگەی پیشکەشکردنی هونەرێکی ڕاستەقینەوە، ناکرێت بەم شێوەیە پاداشت بدرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "چونکە عادل ئیمام نازناوی سەرکردە "زەعیم" ـی پێبەخشراوە و خەڵکیش بەردەوام هەواڵی دەپرسن، لەبەرامبەردا کەسانێک لەپێناو چەند لایک و کۆمێنتێک هەواڵی درۆ سەبارەت بەدۆخی تەندروستیی ئیمام بڵاودەکەنەوە". براکەی عادل ئیمام وادەڵێت.
ئەمەش بزانە: دوایین دەرکەوتنی هونەرمەند عادل ئیمام لە ساڵی 2020 لە زنجیرەی "ڤالێنتینۆ" بوو، کە سەرکەوتنی بەرفراوانی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 15 خولەک لەمەوپێش
دۆخی شنگال دوای 11 ساڵ لە جینۆساید
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان سەردانی پاکستان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەچێتە ئێران
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
34 خولەک لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
45 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە