وردەکاریی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق؛ لەمەودوا چۆن مووچە دابەش دەکرێت؟
- بزنس
- 2024-02-26

دیناری عێراقی، وێنە: محەممەد شوانی _ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تەنها ئەم مانگە بەپێی لیستی مووچەخۆران حکومەتی عێراق پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و لە مانگی داهاتووەوە شێوازەکەی دەگۆڕێت.
دابەشکردنی مووچە بە شێوازە نوێیەکە وەک تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، لەڕێگەی بانکەکانەوە دەبێت، بۆیە پێویستە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان (فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێرانی کۆمەڵایەتی) هەژمار و کارتی بانکییان هەبێت.
چۆن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت؟
لە مانگی داهاتووەوە وەزارەتی دارایی عێراق بەگوێرەی ئەو لیستەی دیوانی چاودێری دارایی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی پەسەندی دەکەن، بەشی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێتە بانکی فیدراڵی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لیستی مووچەخۆران نوێدەکاتەوە ئینجا بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی دەنێرێت، چونکە هەموو مانگێک داتاکان دەگۆڕێن.
د. نەرمین مەعرووف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت: پێویستە سەرجەم مووچەخۆران هەژماری تایبەت بە خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە (ڕافیدەین، ڕەشید) مووچە وەربگرن.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی: ئەو بانکە فیدراڵییانەی لقیان لە هەرێمی کوردستان نییە، مووچەخۆران چۆن دەتوانن مووچەکەیان وەربگرن؟ د. نەرمین مەعرووف گوتی: مووچەخۆر بەپێی ویستی خۆی دەتوانێت مووچەکەی بگوازرێتەوە بۆ ئەو بانکەی هەرێمی کوردستان کە خۆی حەزدەکات.
داهاتی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر ناردنی مووچە دەبێت؟
دادگەی فیدراڵی حکومەتی عێراقی پەیوەست کردووە بە دابینکردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لە هەموو بابەتێکی جیاکردووەتەوە. بەپێی بڕیاری دادگەش دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەست بکات.
لەمبارەیەوە د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: خاڵێکی گرنگ هەیە، دادگای فیدراڵی پەیوەستکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دابینکردنی مووچە لە هەموو شتێک جیاکردووەتەوە، واتە پەیوەستی نەکردووە بە پابەندیی هەرێمی کوردستان بە ڕادەستکردنی داهات، بۆیە لە هەر دۆخێکدا بێت دەبێت مووچە دابین بکات.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرسیارێک ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کراوە، ئایا حکومەتی عێراق هەر 618 ملیارەکە بۆ مووچەخۆرانی کوردستان دابین دەکات؟ لە وەڵامدا گوتوویەتی، دۆخەکە گۆڕاوە و لەمەودوا مووچە دابین دەکەین. جەختیشی کردووەتەوە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بۆ ساڵی 2024 زامنکراوە.
وەزیری دارایی عێراق داوای پشتیوانی دەکات
خەلیل غازی دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستی کردەوە کە تەیف سامی ڕووی کردووەتەوە پەرلەمانتارانی کورد و پێی گوتوون: ئێمە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیارمان داوە، بۆیە پێویستە هاوکاریمان بکەن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی دیداری ترەمپ و پووتین لە ئالاسکا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: دروشمی سیاسی لە زیارەتی ئیمام حوسێن ڕەتدەکەینەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ترەمپ چالاکانە کار بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئۆکراینا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسی کەشوهەوای چەند شارێکی ئێران هێڵی سوور تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
12 ئاب
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
11 ئاب
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمپانیا و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی ئەڵمانیا دەكرێن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێتەوە