
هەژمارکردنی مووچەی مووچەخۆران، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کراوە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئاڤای ئاشکرا کرد: لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق و بەهۆی نزیکبوونەوەی داخستنی ژمێریاریی کۆتایی ساڵی 2024، زووتر لیست ئامادە کراوە، هاوکات ناردنی لیستی مووچەی مانگی 12 بەهەمان شێوەی مانگی 11 بە سیدی و کاغەز دەنێرین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا تەنیا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و بۆ دابەشکردنی مووچەکە بڕی 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە، وێڕای ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 26-11-2024، لیستی مووچەی مانگی 11ـی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە دوو مانگی داهاتوودا کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە تەواوی زاخۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بڕیاری داگیرکردنی غەززە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کێشەی دیکەی بۆ دروست دەبێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی پێنجی گرێبەستانی خوێندنی باڵا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە