نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێت كێشه‌ى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم

وێنەی کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا
ئاڤا دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ شەممە 13-01-2024، له به‌غدا به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى يادى 21 ساڵەی کوژرانی ئايهتوڵلا محه‌ممه‌د باقر حهكيمدا كرد و لە گوتارێکدا، داواى له به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتى فيدراڵيى عێراق كرد بهزوويى كێشه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆرانى، چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
"پێویستە بەزوویی کێشەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت
"داوا دەکەم هەموومان پێکەوە پابەندبین بە دەستوور، کە یەکسانيی هەموو پێکهاتە و هەرێم و پارێزگاکانی عێراق و سهقامگيريى وڵات دەپارێزێت، ئێستا له‌به‌ر نەبوونی بودجە و مووچە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپ‌دا دەژین، ئەوە کاریگەرییەکی زۆر خراپی کردووەتە سەر هەموو کەرتەکان لە هەرێمی کوردستان، زۆر پێویستە ئەو کێشە گەورەیە، بەزوویی چارەسەر بکرێت، ئەمەش بەرپرسیاريێتيی هەموومانە، چونکە هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان، بەشێکن لە عێراق". نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمەی لە گوتارەکەیدا گوت کە هەریەک لە سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زيران و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده سياسييه‌كانى عێراق و ديپلۆماتكاران ئامادەبوون.
"هێرش بۆ سەر نێرده ديپلۆماسييهكان و هێزه‌كانى هاوپەیمانان و پێشمەرگە، کاری حکوومەت تێکدەدات"
"پێشێلکردنی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق (محەممەد شیاع سوودانی) بە هێرش بۆ سەر نێرده ديپلۆماسييهكان و هێزه‌كانى هاوپەیمانان و پێشمەرگە، کاری حکوومەت تێکدەدات و ئاڵۆزییەکی زۆر و هەمەلایەنە لە عێراق دروست دەکات، ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە ئاسایش و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى دڵەڕاوکێ بە هەموو بازاڕی عێراقدا بڵاوببێته‌وه، هەروەها دەرفەتی داوەتە تیرۆریستانی داعش کە هێرشەکانیان زۆرتر بکەن، هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاتوون". سەرۆکی هەرێمی کوردستان. بەمشێوەیە باسی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بنکەکانی هاوپەیمانانی کرد.
کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق لە بەغدا
نێچيرڤان بارزانى بۆ سوودانى: ده‌بێت چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت
"خەخت له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و سهروهريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه دەکەینەوە". ئەمە قسەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا و هەردوولا گفتوگۆيه‌كى جددى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورییان کرد، هاوڕابوون، کە دەبێت ئه‌و پرسانه دەبێت به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و نابێ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان زيانمه‌ند بن.
مووچە تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت
"ده‌بێت چاره‌يه‌كى يه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى ديكه نه‌كرێت". هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێم ئەمەی بە سوودانی گوتووە.
نێچیرڤان بارزانی و فایەق زێدان: به ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه زيانە بۆ ئارامى و سه‌قامگيریی وڵات
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ فايه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵاتيان تاوتوێ كرد، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه ده‌بێت ئارامى و ئاسايشى وڵات پارێزراو بێت و عێراق نه‌خزێته نێو كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌يان به زيان بۆ ئارامى و سه‌قامگيریی وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
نێچیرڤان بارزانی و نووری مالکی: جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دەکەینەوە
"ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاوکاری و تهبايى، ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناغه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بپارێزن، جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دەکەینەوە به شێوه‌يه‌ک ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بن". نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نووری مالکی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا ئەم قسانەیان لە کۆبوونەوەکەی نێوانیاندا کردووە وهاوڕابوون لەسەری.
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى و محه‌ممه‌د حه‌لبووسى
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و ناوچه‌كانى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتیی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، محەممەد حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دوم بوو، جگە لەوەش هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى هاوکاری لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و پاراستنى سهقامگيريى سياسيى وڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نا‌ئومێد کرد
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار