
دیمەنی ژمارەیەک گرووپەکانی چەکدارەکانی عێراق، وێنە: foreignpolicy
ئاڤا نیوز
گۆڤاری زە ئیکۆنۆمست دەڵێت، ئەگەر عێراق گرووپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ نەکات لە هێرشکردە سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا، دەبێتە یەکێک لە بەرەکانی شەر و ئیسرائیل هێرشی دەکاتە سەر.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ دەستپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، لە ماوەی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە سەدان هێرشیان کردووەتە سەر خاکی ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: گۆڤاری بەناوبانگی ئەمریکی زە ئیکۆنۆمستت ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی عێراق و سووریا و ناوچەکە بڵاوکردوەتەوە و لە چەند سەرچاوەیەکەوە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئیسرائیل سوورە لەسەر بۆردوومانکردنی گرووپە چەکدارەکان لە ناو خاکی عێراق ئەگەر گرووپەکان بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بە مووشەک و درۆنی ئێرانی.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیسرائیل دەڵێت، ئێران سەکۆی مووشەکی و کۆگای چەکی لە عێراقدا دروست کردووە ئەمەش مەترسی گەورەیە لەسەر بنکەکانی ئەمریکا و خاکی ئیسرائیل، دەبێت عێراق چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکان نەهێڵێت و بە تەواوەتی بنبڕی بکات کە گرووپەکان لە خاکی عێراقەوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.
لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەدا هاتووە لە باشترین حاڵەتیشدا ئیسرائیل هەر هێرش دەکاتە سەر چەند ناوچەیەک کە کۆگای چەک و مووشەک و تەقەمەنیەکانە کە دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنرێن.
لەلایەکی دیکەوە: باس لەوەشکراوە ئەمریکا بەوردی کار لەسەر ئەوەدەکات کە عێراق لە دەستی ئێران ڕزگار بکات و بەتەواوەتی دەستی ئەو وڵاتە لە عێراق نەمێنێت و بە تەواوەتی سەربەخۆبێت، ئەوە لەکاتێکدایە عێراقیەکان خۆیان دەیانەوەت هیچ هێزێکی دەرەکی بە ئێران و ئەمریکاشەوە لە وڵاتەکەیان نەمێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەورووپا پێکەوە کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بزووتنەوەی نوجەبا: زانیارییمان هەیە هێرش دەکرێتە سەر عێراق