بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە

نمایشکردنی زێڕ لە شاری هەولێر، وێنە:

ئاڤا نیوز

نرخی زێڕ جارێکی دیکە لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە، ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت: 'لە کاتی کرانەوەی بۆرسەدا گۆڕانکاری خێرا ڕوودەدات'.

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەدا بەرزبوونەوە و دابەزینی خێرا لە نرخی زێڕدا ڕوودەدات، ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 16 دۆلار و یەک مسقاڵ زێڕیش سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر نرخی دۆلار بە 140 هەزار و 800 دینار دانراوە، بەم جۆرەیە.

-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 696 هەزار دینارە

-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 665 هەزار دینارە

-یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 570 هەزار دینارە

زانیاری زیاتر: ئێستا لە بازاڕەکاندا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 352 دۆلارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ