لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون

شەیری بکە لە:
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون

دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان لە شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، 564 پرۆژەی وەبەرهێنان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار جێبەجێ کراون و سەرجەم بوارەکانی گرتووەتەوە.

وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغێکی گرنگی لە گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە هەموو کەرتەکاندا بڕیوە و بەهای 24 ملیار و 53 ملیۆن دۆلار لەو سێکتەرە خەرج کراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پرۆژەکان سەرجەم بوارەکانی گرتووەتەوە و زۆرترین پارەی خەرجکراویش لە وەبەرهێنانی پیشەسازی، گەشتیاری، کشتوکاڵ و بازرگانی بووە.

ژمارەکان وا دەڵێن: لە بواری پیشەسازیدا: 142 پرۆژە بە بەهای 3 ملیار و 649 ملیۆن دینار جێبەجێ کراون.

لە کەرتی بازرگانیدا 142 پرۆژە بە گوژمەی ملیارێک و 194 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراون.

لەڕووی گەشتیارییەوە 78 پرۆژە بە گوژمەی 7 ملیار و 559 ملیۆن دۆلار.

لە کەرتی نیشتەجێبوونیش 60 پرۆژە بە گوژمەی 4 ملیار و 868 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراون.

زانیاریی زیاتر: پرۆژەی سێکتەرەکانی دیکەی وەبەرهێنان بەمشێوەیە جێبەجێ کراون: فێرکردن: 49 پرۆژە بە بەهای 417 ملیۆن دۆلار، تەندروستی: 34 پرۆژە، بە بەهای 366 ملیۆن دۆلار، کشتوکاڵ: 21 پرۆژە، بە بەهای 561 ملیۆن دۆلار، وەرزشی: 14 پرۆژە بە گوژمەی 84 ملیۆن دۆلار، هاوبەش و بیانی: 11 پرۆژە، بە گوژمەی 5 ملیار و 154 ملیۆن دۆلار، خزمەتگوزاری: 8 پرۆژە بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار، هونەری: 3 پرۆژە بە گوژمەی 76 ملیۆن دۆلار، بانکەکان: 2 پرۆژە بە گوژمەی 19 ملیۆن دۆلار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ