ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ڕاوەستانی شەڕی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل، هاووڵاتییانی لوبنانی ئاوارەی عێراق خۆیان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تۆمارکردووە و چاوەڕێی گەڕانەوەن.
وێنە گەورەکە: دوای لەشکرکێشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەرچەند ناوچەیەکی لوبنان، دەیان هەزار هاووڵاتیی لوبنانی ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەیان بوون، عێراق یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لوبنانییەکان هانایان بۆ هێنا. کە بەگوێرەی بەپێی ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق 22500 هەزار لوبنانی لەماوەی سێ مانگدا هاتنە عێراق.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: ئێستا کە ئەو هاووڵاتییە لوبنانیانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە، گرفتێک هاتووەتە پێشەوە: بەهۆی مەترسی و ئاڵۆزییەکانی سوریا ڕێگا ووشکانییەکان داخراون، بەڵام وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەڕێگەی فرۆکەخانەکانەوە تێچووی گەڕانەوەی خێزانە لوبنانییەکانی لەئەستۆ گرتوە.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ئەو کەسانەی پێشتر گەڕاونەتەوە و ئەوانەشی چاوەڕێی گەڕانەوەن، عەلی جیهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، ئەوانەی گەڕێندراونەتەوە دوو کاروان بوون هەر کاروانێک 150 کەسی لەخۆگرتبوو، ئاوارەی دیکەش هەن لەسەر حیسابی خۆیان لە ڕێگای گەشتە فرۆکەوانییەکانی دیکەوە گەڕاوەتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەدەر لە پێشوازی کردنیان حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بڕی 1٪ لە مووچەی فەرمانبەرانی ببڕێت، وەکو هاوکاریی پێشکەش بە هەردوو گەلی لوبنان فەڵەستینی بکات.
مەترسییە پێشبینی کراوەکان: ئاڵۆزییەکانی سوریا ڕێگای گەڕانەوەی ئاوارەکانی لوبنانیش قورسترکردوە، چونکە ڕێگای ووشکانی نێوان عێراق - سوریا داخراوە، ئێستا تەنها گەشتە ئاسمانییەکان بەردەستن، ئەمش ئەمەش وا دەکات گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانییەکان کاتێکی زیاتری پێوسیت بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون