
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە کراوە، تەنیا ئەوە ماوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پارە لە بانکی ناوەندیی عێراق ڕبکێشێت و بڵاوبکرێتەوە، لە سێ بۆ چوار ڕۆژیش مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەدرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە کۆبووە و داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە کێشەی کورتهێنانی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکات، چاوەڕوانیش دەکرێت دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوودانی دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت و پارەی پێویست بنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 430 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە دەرکرد، تەنیا ئەوەی ماوە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیهەرێمی کوردستان لە لقی هەولیری بانکی ناوەندی و پارەکە ڕابکێشرێت. پێشتریش 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 نێردرابوو، بەڵا ئەم بڕەش تاوەکو ئێستا ڕانەکێشراوە و بەهۆی ئەوەی کەم بوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەنەبوو وەریبگرێت.
لەلایەکی دیکە: دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای گوت، ئەم هەفتەیە بڕی 758 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی 11 خەرج دەکرێت. ئەم بڕیارە هەر ماوە و پێشتر حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، چاوەروان دەکرێت ئەمەش بکەوێتە سبەی و دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی بدرێت. لەگەڵ خەرجکردن و گەیشتن و ڕاکێشانی، کۆی پارەکە دەکاتە تریلۆنێک و 949 ملیار دینار، ئەمەش بەشی هەردوو مووچەی مانگەکانی 10 و 11 دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە دوو سەرچاوەوە پشتڕاستی کردووەتەوە لیستی مووچە ئامادەکراوە، لەگەڵ گەیشتنی پارە بۆ سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، لیستی مانگی 10ڕادەگەیێنرێ، دواتر ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش هەردوو مووچەکە دەدرێن.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی لە ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەدرێت. یەکەم توێژ مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت. ئەوانەی 'هەژماری من'ـیان هەیە، پارە دەدرێتە بانکەکانیان و دواتر دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان بەپێی توانای بانکەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتەکان: تا یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی سێ بنێرن
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بانكەكان لەڕۆژانی پشوودا مووچە دابەش دەكەن