توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد: گۆشت، کەرە و بسکیت زۆرترین زیانیان بۆ جگەر هەیە
- تەندروستی
- 11 کانوونی یەکەم

بڕێک گۆشت کە کەمێک کەرەی لەسەرە و لە ڕێستۆڕانتەکان پێشکەش بە کڕیاران دەکرێت
ئاڤا نیوز
زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆیان دەرکەوتووە، گۆشتی چەور، کەرە، بسکیت و ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێریان تێدایە زیان بە جگەر دەگەیەنن و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە لەشدا بەرز دەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زاناکان سەلماندوویانە کۆلیسترۆڵی زیادە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دادەنرێت، چونکە ئەم جۆرە چەورییە هۆکارە بۆ گیرانی خوێنبەرەکان و دروستبوونی "کڵۆتی خوێن" تێیدا و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
چیرۆکی سەرەکی: توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ ئەوەی بزانن کام خۆراک زۆرترین مەترسیی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە، تاقیکردنەوەیەکیان کرد و تیایدا ئەو خواردنانەی چەوری تێر لەخۆدەگرن وەک گۆشت، بسکیت و خۆراکی هاوشێوە دایان بە کۆمەڵێک لەو کەسانەی بەشداریی تاقیکردنەوەکەیان کرد، دوای سێ هەفتە بۆیان دەرکەوت ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرز بووەتەوە و نیشانەکانی نەخۆشی چەوری جگەریان لەسەر دەرکەوتووە. هاوکات بۆیان دەرکەوت بەشداربووان کێشی لەشیان نەگۆڕاوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی نەخۆشی چەوری جگەر تووشی ئەو کەسانەش دەبێت، کە کێشی لەشییان ئاسییە و قەڵەو نین.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمەڵێک بەشداربووی تاقیکردنەوەکە ئەو خۆراکانەیان خوارد، کە دەوڵەمەندن بە چەوریی ناتێر، کە لە ماسی و ئەڤۆگادۆدا هەن، توێژەران تێبینی ئەوەیان کرد ئەو کەسانە ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و باری جگەریان باشتر بووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران