گرووپە چەکدارەکان سێ جار هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کانوونی یەکەم

دیمەنێکی بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ، وێنە: n+
ئاڤا نیوز
بەنداوی تشرین لە دووەم گەورەترین بەنداوی سووریایە، بووەتە ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا سێ جار هێرشیان کردووتە سەر بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ.
لێدوانی فەرمیی: سەرچاوەیەکی لە هەسەدە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە ڕێگەی ئەمریکاوە ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن هەیە کە هێرش نەکەینە سەر یەکتری، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، لە خاڵە سەربازییەکانی 'هەتەشە'وە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان لە بەنداوی تشرین.
زانیاریی زیاتر: ئەو چەکدارانە بە تانکی سەربازی و زرێپۆشەوە هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر بەنداوەکە دەستپێکردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە بەنداوە و سیستمی کارەباکەی گەیاندووە.
باکگراوند: ڕۆژی سێ شەممە بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە بەنداوی تشرین لە سنووری منبج کارکردنی کارمەندان تیایدا وەستا، هەر لەو ڕۆژەشدا هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا 100 ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات