
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتا تورکییەکەی هاکان فیدان
ئاڤا نیوز
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تورکیا چاوی بە هاکان فیدان هاوتا تورکییەکەی کەوت و لەگەڵی کۆبوووە.
زانیاریی بەدەسهتاوو: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریایان لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:"بەڕای من، کۆدەنگی لەسەر ئەوەی کە زۆربەمان دەمانەوێت بیبینین زیاتر دەبێت، چونکە ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی سوریا. هەروەها باشترین ڕێگایە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەوەی لە سوریا دێتە ئارا پشتگیری و دانپێدانانی نێودەوڵەتی هەبێت.
بلینکن دەشڵێت، لەگەڵ هاکان فیدان، باسمان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی سەرکوتکردنی داعش کرد. لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا وڵاتەکانمان کاری زۆریان کرد و زۆریان بەخشی بۆ دڵنیابوونەوەی لەناوبردنی خیلافەتی داعش سەرزەوی و بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەو هەڕەشەیە سەرهەڵناداتەوە."
لەلایەکی دیکە: وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی ڕایگەیاند، "ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە هەرچی زووە سەقامگیری لە سووریا بەدیبهێنرێت، هاوکات ئامانجمان ڕێگریکردنە لەوەی تیرۆریزم خاک بەدەست نەهێنێت و هەروەها دڵنیابوونەوەیە لەوەی داعش و پەکەکە دەستەڵاتیان نابێت."
زانیاریی زیاتر: بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردوغانی سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوەوە. کۆبوونەوەی بلینکن و ئەردوغان لە هۆبەی ڤی ئای پی لە ناو فڕۆکەخانەی ئەنقەرە بەڕێوە چوو و زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.
ئەمەش بزانە: بلینکن بەر لە تورکیا، سەردانی ئوردونی کردبوو و لەوێش لەگەڵ پاشای ئەو وڵاتە دۆخی سووریای تاوتوێ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
قاچاخچییهكی كورد سهدان ملیۆن بهرمیل نهوتى ئێران دهفرۆشێت
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات