سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن: لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی نیگەرانین
- کوردستان
- 26 شوبات

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن. وێنە: فەرهاد ئەحمەد
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە واشنتن کۆبوونەوە و باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد.
بۆچی گرنگە: گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەری جێی بایەخی هاوبەش و پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەكەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک هاوبەشێکی جێی بایەخی ئەمەریکا، جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوبەشیمان لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش، بەرژەوەندیی هاوبەش و پێکەوە قوربانیدانی هاوبەش بنیاتنراوە.
بابەتی ستراتیژیی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر سەردانی سەرۆکی حکومەت و دیدارەکانی لە واشنتن نیشاندا و پشتیوانیی ئەمریکاشی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا نیشاندا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و دووپاتی کردەوە کە وەک هاوبەشێکی ئەمریکا، پێكەوە چەندین قۆناغی سەختمان تێپەڕاندووە و بە هیواین بە یەکەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە نوێیەکان ببینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و داببینکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیاکان لە دەڤەرەکە، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوون.
"هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بڕیاڕەکانی دادگای فیدراڵيی و هەنگاوەکانی دژی هەرێم و سیستەمی فیدراڵيی لە عێراق، مایەی نیگەرانین و پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێم و سیستەمی فیدراڵيی و بنەما دیموکراتییەکان لە عێراق بگیرێت. هاوكات جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، بەشە بودجەی خۆی پێ بگات". ئەمەش بەپێی ڕاگەیێنراوی كۆبوونەوەكە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە