ئاڤا نیوز
ئەمرۆ ئاگادار بوون لە بازاڕی دراوی هەولێر و سلێمانی خەڵکێکی زۆر چوون لیرەی سووری بکڕن، هەمەوانیش دەڵێن، زەرەرمان کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕوخانی بەشار ئەسەد بەهای لیرەی سووری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی، لەوبارەیەوە هۆشداریی بە هاووڵاتیان و بازرگانان دەدرێت کە لەو کاتەدا خۆیان لە کڕینی لیرەی سووری بە دوور بگرن.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر مستەفا، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا کە دکتۆرای لە دارایی هەیە ڕایگەیاند:
- لەم کاتەدا لیرەی سووری نەکڕن، لەبەرئەوەی زیاتر 60%ی ژێرخانی ئابووری سووریا لەناوچووە و ئابوورییەکەی لاواز بووە. هاوکات سووریا پێویستی بە نزیکەی 400 ملیار دۆلار هەیە بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی.
- دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد سووریا پێویستی بە دراوێکی نوێیە، هاوشێوەی دوای ڕوخانی سەدام کە دینار گۆڕاو پارەی نوێ چاپکرا".
- جگە لەوەی لیرەی سووری وێنەی بەشار و حافز ئەسەدی باوکی لەسەرە، لەڕووی بەهاشەوە بەهۆی زۆری ژمارەی سفرەکانی هەوڵ هەیە دراوەکە بگۆڕدرێت و سفرەکانیشی کەم بکرێتەوە. بۆ نموونە ئێستا یەک دۆلار لەبانکی ناوەندیی سووریا بە 12 هەزار لیرە دیاریکراوە، لە بازاڕەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 15 هەزار لیرە. ئەگەرسفرەکانی کەم بکرێتەوە لەبری 12 هەزار لیرە 12 لیرە دەستنیشان دەکرێت، ئەوکاتە هەموو ئەو لیرانەی کە لەلای هاووڵاتییانە یان بازرگانان، بەهایان نامێنێت.
- بەکرانەوەی دەروازە سنوورییەکان و دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لیرەیەکی زۆری سووری دێتە ناو عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمەش جارێکی دیکە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی لیرە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە نەگەیشتنە ڕێککەوتن و بەغدا پلانی نوێی هەیە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینیی بۆ عێراق 75% زیاد دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی