
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و لە ماوەی شەش ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی دوو مانگ لە نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە و چوونی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی ڕۆژی سێشەممە 17-12-2024 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی دوو شەممە 23-12-2024 کۆتایی دێت.
زانیاریی زیاتر: لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران بەمشێوەیە:
- ڕۆژی سێشەممە 17-12-2024 مووچەخۆرانی خانەنشینی شارستانی، خانەنشینانی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسییەکان مووچە وەردەگرن.
- ڕۆژی چوارشەممە 18-12-2024 مووچەخۆرانی دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ مووچە وەردەگرن.
- ڕۆژی پێنجشەممە 19-12-2024 وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری و تەندروستی مووچە وەردەگرن.
- ڕۆژی شەممە 21-12-2024 مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە، ناوخۆ، ئەوقاف، داد، ئەنجوومەنی دادوەری مووچە وەردەگرن.
- ڕۆژی یەکشەممە، 22-12-2024 وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان مووچە وەردەگرن.
- ڕۆژی دووشەممە 23-12-2024 وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مووچە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتەکە هۆشداری دا، هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تاوەکو ئێستا خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت، تاوەکو لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوکات مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (مانگی 11) کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
31 خولەک لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا داوای گۆڕینی پلەی وەزیفی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری کوردستان دەکات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە پەشیمان دەبێتەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکان جێگیر دەبێت