وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەفسەر و كارمەندەكانی: دەبێت هەمووتان كارتی نیشتمانیتان هەبێت
- کوردستان
- 20 کانوونی یەکەم

دەرهێنانی کارتی نیشتمانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و دامەزراوەكانی دەكات و داوا دەكات ئەو ئەفسەر و كارمەندانەی تاوەكو ئێستا كارتی نیشتمانییان نییە بەزووترین كات مامەڵەکانتان بکەن و دەریبهێنن.
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەكات لە لیستی مووچەی مانگی 12 و دواتر ژمارەی سەر كارتی نیشتمانیی فەرمانبەران تۆمار بكرێت، وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش داوا لەو فەرمانبەرانەیان دەكەن كە تاوەكو ئێستا كارتی نیشتمانییان نییە، بەزووترین كات دەست بە مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بكەن.
بڵاوكراوەی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆ ڕۆژی 18-12-2024، نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی و دامەزراوەكانی كردووە و داوایان لێدەكات سەرجەم ئەفسەر و فەرمانبەر و كارمەندەكانیان ئاگادار بكەنەوە، ئەوانەی كە تاوەكو ئێستا كارتی نیشتمانییان نییە بە زووترین كات دەست بە مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بكەن لانی كەم وێنەی تۆماری ئەلیكترۆنییان هەبێت كە ژمارەی تایبەتی كارتی نیشتمانی تێدا دەنووسرێ.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بە ئەوەش داوە، ئەو ئەفسەر و كارمەندانەی كە بە هەر هۆكارێك بێت دەستیان ناگاتە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆیان، بەتایبەت ئەوانەی ناوچە كوردستانییەكان دەتوانن سەردانی بەشی تۆماری ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی هەولێر یان دهۆك بكەن بۆ ئەوەی خێرا كارەكانیان بۆ ڕایی بكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوو داواكاریی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان هەیە، ئەوانیش بریتین لە زیادكردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی ناسنامە یاخود کارتی نیشتمانیی مووچەخۆران، هاوكات ڕێككەوتی دامەزراندنیشیان دیاربكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە