ڕوونکردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی ئەو فڕۆکە تورکییەی نەیتوانی لە هەولێر بنیشێتەوە
- کوردستان
- 2024-02-27

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر - وێنە: brand kurdistan
ئاڤا نیوز
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە گەشتەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانە لە كه‌شێكی ئاسایی و كۆنترۆڵكراو و بێ کێشە بەڕێوەچووە.
وێنە گەورەکە: دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵ لەبارەی دروستبوونی كێشه له سیسته‌می (GPS)ـی فڕۆكه‌خانه، کە کێشەی بۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline) له كاتی نیشتنه‌وه‌ی دروستکردووە و بەهۆیەوە فڕۆكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەمبارەیەوە دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، سێ ڕێگەی جیاواز به‌رده‌سته بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ک، ئەوانیش بریتین لە سیستمەکانی ILS، GPS، Visual.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند: له كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی هێڵی ئاسمانی (Turkish Airline)، هه‌ردوو سیستمه‌كه به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام كێشه له سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ـی فڕۆكه‌كه هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێک كێشهکەی چارەسەر کراوە، دووباره گەڕاوەتەوە بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه له نیشتنه‌وه‌یدا نیشتەوە.
زانیاریی زیاتر: گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به كه‌شێكی ئاسایی و كۆنترۆڵكراو و بێ کێشە بەڕێوەچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات لە کوردستان هەناردە دەکرێت
17 چرکە لەمەوپێش
خواردنی سێ‌و کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە