
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە هەفتەیەكە شاندی وەزارەتی دارایی عێراق لە شاری هەولێرن بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینیكردنن لە لیستی مووچە و ئەو بڕە پارانەی لە بەغداوە بۆ هەولێر هاتوون، ئەمڕۆ كارەكانیان تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بەغدا.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 15-12-2024، بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە پرسی مووچە، تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆبوونەوە، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دا تیمێک لە وەزارەتەكەیەوە سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 ڕۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
بڵاوكراوەی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند: تەواوی ئەو ڕێككارانەی بۆ ڕێکخستنەوەی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ وردبینی کرایەوە و رێکخرایەوە بەو شێوەیەی کە وەزارەتی دارایی عێراق داوایکردبوو.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی عێراق داوای كردبوو كە وردبینی لە لیستی مووچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو بڕە پارانەی کە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراون ئەو پارانەی لە هەرێمی كوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج كراوە بەتایبەت بۆ پڕکردنەوەی مووچەی مانگانە بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: ڕێباز حەملان ڕاشیگەیاند: بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پاش ماندووبونێکی زۆر ئەمڕۆ كۆتایی بە كارەكانیان دەهێنن و بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییەکان کۆتاییان پێبێت.
ئەوەش بزانە: بڕیارە سبەی بەرێوەبەری گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی بچنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند