لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیران بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: ئارامیی هەرێمی کوردستان گرنگە
- کوردستان
- 27 شوبات

سەرۆکوەزیران بارزانی و سێناتۆر جاک ڕید سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و سێناتۆر ڕۆجەر ویکر ئەندامی باڵای لیژنەکە - وێنە:KRG
ئاڤا نیوز
لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی جەختی لەسەر پاراستنی گرنگیی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ئەمریکا و ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان ئەمڕۆ سێشەممە 27-02-2024 مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر جاک ڕید سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و سێناتۆر ڕۆجەر ویکر ئەندامی باڵای لیژنەکە کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنیی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە.
لە ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ئەمە هاتووە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی ئەمریکای کرد و جەختی لە ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان دەربڕی .

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە