
کۆبوونەوەی وەزیری کارەبا لەگەڵ خولیان گارسیا بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی ئیمافیا و فارادای و ژووری بازرگانیی ئسپانیا- عێراقی.
ئاڤا نیوز
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خولیان گارسیا بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی ئیمافیا و فارادای و ژووری بازرگانیی ئسپانیا- عێراقی تاوتوێی ڕەوشی کارەبا و زیادکردنی کارەبای کرد.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردەوامە لە باشترکردنی ڕەوشی کارەبا و زیاد کردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینی بەشێوەی 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە میانەی کۆبوونەوەی وەزیری کارەبا لەگەڵ گرووپی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا و ژووری بازرگانیی ئیسپانیا- عێراقی، جەخت لە ژێرخانی کارەبا کرایەوە کە 8000 مێگاواتە و ئێستا 4500 مێگاوات بەرهەم دەهێنرێت و لە پلان دایە بەرهەمهێنانی زیاتر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ پێشکەشکردنی هەموو کار ئاسانی و هاوکارییەک بۆ وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارەبا دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی گرووپی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا و ژووری بازرگانیی ئیسپانیا - عێراقی، ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر و با، هاوکات توێژینەوە و پێشکەشکردنی مینحە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کارەبا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت